٦ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٢٠
320 هێزی پەکەکە لە ناوچەی هەفتانین کوژراون

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی گەڕان و ناسینەوەی ئەندامانی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە و کوژرانی ٣٢٠ ئەندامی پەکەکە لە ئەو ئۆپراسیۆنە هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێرای ئاماژە بە کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی ئۆپراسیۆنی گەڕان و ناسینەوەی ئەندامانی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی هەفتانین لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پەنجەی بەبری سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی ئەنجام دراودا گرووپە تیرۆریستییەکان شکستی قورسیان هێنا.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە ناوچەکە پەنایان بە هەر ئەشکەوت و پەناگەیەک هێنابوو، ئۆپراسیۆنی لێکۆڵینەوە و ناسینەوەی سەرکەوتوویان ئەنجام دا و کۆتاییان هێنا. لە هەمان چوارچێوەدا لە ناوچەکە ٢٦٩ حەشارگەی هێزەکانی پەکەکە و ٥٣ هوماری چەک و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئاوا باس کراوە: لە ئۆپراسیۆنەکانی پەنجەی بەبر کە هێزەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە تا ئێستا ٣٢٠ هێزی پەکەکە کوژراون و ئۆپراسیۆنێک کە لە ١٦ ی جوونی ٢٠٢٠ لە ناوچەی هەفتانین دەستی پێکردووە بە سەرکەوتوویی درێژەی هەیە.

342/